٢ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٤٤
Source: Mehrnews
کاردانەوەی توندی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سزا نوێیەکانی ئەمریکای بۆ سەر تاکەکان و ڕێکخراوە یاساییەکان لە ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە، بە توندی ئیدانە کرد.

  ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر تاک و ڕێکخراوە یاساییەکان لە ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە ئیدانە کرد کە بە بیانووی هاوکاری لەگەڵ ئێران لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری و بازرگانیدا، سەپێندراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە درێژەی سیاسەتی دوژمنکارانە، نایاسایی و نامرۆڤانەی ئەمریکا لە دژی نەتەوەی ئێران، گەمارۆ چەپەڵەکانی ئەو وڵاتەی لە دژی ئێران بە پێشێلکردنی بنەما و ڕێسا بنەڕەتییەکانی یاسای نێودەوڵەتی لەوان پێوەرەکانی مافی مرۆڤ زانی .

ڕاشیگەیاند: "ئەو سزایانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بیانووی جۆراوجۆر لە دژی تاکەکانی ئێران و وڵاتانی دیکە ڕاگەیەندراون نیشانەیەکی ڕوونن بۆ پێداگری داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمریکی لەسەر شکاندنی یاسا و پێشێلکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دیکە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha